
06:17
Nov 10, 2020
1
1
Translation: ئادا : سڵاو ھاوڕێیان من ئادا شەوقیم و دەبمە پێشکەشکاری ئەم بەرنامەیە، ئەمڕۆ برادەرێکی ئازیزم لەگەڵە سڵاو کەژێ! کەژێ : سڵاو ئادا، سڵاو ھاوڕێیان، زۆر دڵخحشم کە ئەمڕۆ لەگەڵتانم. ئادا : بۆچی بە خۆ ناساندنت دەست پێ ناکەی؟ کەژێ : من ناوم کەژێ نەجمەدینە ١٦ ساڵم، و لەم کاتەشدا لە ماڵەوەم و پابەندی ڕێنمایەکانم بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە. ئادا : وەکو دەزانی ئەم ڤایرۆسە بە شێوەیەکی نەرێنی کاری کردۆتە ھەموومان. ھەندێک کەس کە کێشەی دەروونیان ھەیە فێر نەبوون بەمشێوەیە لە خەڵکی دوور بن. پێشتر دەیان توانی لەگەڵ ھاورێ و مامۆستا قسە بکەن و فشاری دەروونیان کەم بکەنەوە. بەڵام ئێستا ناتوانن وکاری کردۆتە سەر ئەو کەسانەی خەمۆکی و قەلەقیان ھەیە. کەژێ : بەڵێ زۆر تێدەگەم، زۆربەی کەس پشتیان بە مامۆستا و برادەر دەگرت بۆ ئامۆژگاری و یارمەتی باری دەروونیان بدەن. بەڵام ئێستا بۆبەرەنگار بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئەم شتە نابێت. لەوانەیە لە ڕێگای ئینتەرنێت بکرێت بەڵام یەشتا قورسە. ئادا : بەڵێ زۆر ڵەگەڵتم بۆیە با دەست پێ بکەین پرسیاری یەکەم ئەوەیە کە چۆن هونەر یارمەتی تەندروستی دەروونی داویت؟ کەژێ : من بە تایبەتی بە قەلەقی و فشاری قەرەباڵغی دەناڵێنم و زۆر قورسە کە بتوانین لەگەڵ خەڵک بگونجێین و خۆمان دەربخەین چونکەزۆر شەرمنین. بەڵام هونەر زۆر یارمەتیدام و ئێستا پێویستم بە وشە نیە خۆمی پێ دەربڕم تەنها بە کاغەز و ڕەنگ دەتوانم. هونەر هەندێک جارزۆر زیاتر لە وشە دەڵێت و دەتوانین خۆمان دەربخەین بۆیە زۆر یارمەتی داوم. ئادا : بەڵێ زۆر ڵەگەڵتم چونکە من زۆر لە مێژە قەلەقیم هەیە و بۆ ئەوەی خۆم لە بیر بکەم قسەم لەگەڵ هەندێک کەسی ئازیزم دەکرد وڕێگایەکی تر گوێ لە گۆرانی گرتن بوو. زۆر یارمەتی دەدام چونکە زۆر حەزم لە گۆرانی تازەیە و چۆن هونەری وێنە کێشان یارمەتی تۆی داوەگۆرانیش بە هەمان شێوە. بۆ پرسیاری دووەم هیچ کێشەیەکی دەرونیت هەبووە پێش دەستپێکردنی هونەر؟ کەژێ : من لە منداڵیەوە کەسێکی دوورە پەرێزم بۆیە کە دەستم پێ کرد وەکو سەرەتایەکی تازە بوو بۆیە بەڵێ قەلەقیم ھەبوو پێش ھونەر. ئادا : زۆر ھەستم کردوە کە ئیستا کراوەتری لەگەڵمان، لەوانەیە لەبەر ئەم کەرەنتینە بێت ڤونکە زیاتر خۆت دەر دەخەی. کەژێ : ھونەر بۆی دەرخستم کە ئەگەر ببیە کەسێکی کۆمەڵایەتی زۆر خراپ نیە و دڵخۆشکەرە بۆیە وا لەگەڵی بەردەوامم. ئادا : پرسیاری سێیەم ھەست بە جیاوازی دەکەی کە بۆ ماوەیەک ناتوانی وێنە بکێشی؟ کەژێ : لە ڕاستیدا ئێستا بووەتە ڕۆتینیکی رۆژانە بۆیە کە نایکەم وەکو ئەوەیە شتێکم لێ رۆشتووە و بۆیە کە نایکەم ھەستی پێ دەکەم. ئەگەر وێنەیەکی بچووکیش بێ دەیکەم. ئادا : زۆر تێدەگەم وەکو ڕۆتینێکی ڕۆژانەی لێ ھاتووە. پرسیاری چوارەم ئایە زیاتر بڕوات بە خۆتە کە ھونەر ئەکەی؟ کەژێ : دیسانەوە بەڵێ کەمتر ھەست بە قەلەقی دەکەم و زیاتر بڕوام بە خۆمە. شانازی بە خۆتەوە دەکەی و شتێکی خۆشە. ئادا : بەڵی خۆ دەربڕین خۆشە جا بە ھەر ڕێگایەک بێت. کۆتا پرسیاری ئەمڕۆمان، قەت لەگەڵ خێزان و ھاوڕێکانت ھونەر دەکەی بۆ ئەوەینزیکتر ببیەوە لێیان؟ کەژێ : بەڵێ خوشکم یەکەم کەس بوو ھانی دام ھونەر بکەم. کە گەورەبووم لەناو ماڵەکەدا خوشکەکەم ھەموو کات وێنەی دەکێشا لە دەور وبەرم. ھەندێک جار ئەو نیوەی وێنەیەک دەکێشێ و من تەواوی ئەکەم. لە قوتابخانەش جار جار لەگەڵ تۆ دەمانکرد، بەڵام ئێستا لەبەر ئەمکەرەنتینە لەسەر پەیوندی تەلەفونی بە یەکەوە وێنە دەکێشین. ئادا : ئەمە زۆر باشە، لە بیرمە کە وێنەمان دەکێشا من زۆر خراپ بووم بەڵم تۆ بۆت تەواو دەکردم و ھانت دەدام. خۆیانزۆر خراپ بوون بەڵاملە باشی خۆت بوو وات دەگووت. کەژێ : نەخێر ئەوەندە خراپ نەبوون ھەمووجار کە وێنەی دۆرات دەکێشا زۆر لە من باشتر بوو! ئادا : ھۆکارەکەی ئەوەیە زۆر دۆرام خۆش دەویست و بە منداڵی لەسەر لاپتۆپەکەم یاریەکەم ھەبوو! کەژێ : ئۆ خوایە. ئادا : زۆر سپاس کەژێ کە لەگەڵم بووی ئەم بەرنامە جوانە پێشکەش ھیوادارم تۆش وەکو من چێژت لێ بینی بێ. کەژێ منیش کاتێکی زۆر خۆشم بەسەر برد سپاس بۆ تۆ و توانای پێشکەشکاریت، زۆر سپاس! ئادا : من باشترین پێشکەشکارم. کەژێ : با وابێت. ئادا : خوات لەگەڵ کەژێ زۆر سپاس! کەژێ : خواتان لەگەڵ!See also:
comments